تەواو؛ بوکایۆ ساکا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا –
بوکایۆ ساکا، هێرشبەری لاوی ئارسیناڵ بڕیاری کۆتاییداوە و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
گرێبەستەکەی ساکا لەگەڵ یانە لەندەنییەکە پاش دوو وەرزی دیکە ولە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.
رۆژنامەنووسی بەریتانی سام سی بڵاویکردووەتەوە، بوکایۆ ساکا لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئارسیناڵ ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردی پەڕاوەکانی گرێبەستە نوێیەکە و بەمزووانە یاریزانەکە واژۆی لەسەر دەکات.
🚨 BREAKING: Understand Bukayo Saka has now agreed his new contract with Arsenal.
All that's left now is official paperwork and announcement.
Bukayo Saka STAYS!
🤝 @Teamnewsandtix pic.twitter.com/2ChsTInuap
— Sam C (@SamC_reports) April 28, 2025
ساکا لە هاوینی 2008 لە ئەکادیمیای واتفۆردەوە پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئارسیناڵ کردووە، لەوکاتەوە یاریی بۆ سەرجەم تیپە ئاست جیاوازەکانی یانەکە کردووە.
لە هاوینی 2019 بۆ تیپی یەکەمی یانەکەی سەرخرا و لەوکاتەوە بە درێسی گەنەرز بەشداریی 257 یاریی کردووە، 69 گۆڵی کردووە و 71 گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.