
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا زۆر بە ئاستی تیمەکەی دڵخۆشە بە تایبەت دوای بردنەوەی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ریال مەدرید.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە چاوی لە بردنەوەی سێ نازناوە گەورەکەی ئەم وەرزەیە، دوای بردنەوەی 32مین نازناوی جامی شای ئیسپانیا. بارسا سێشەممە لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە، لەدوای یارییەکە فلیک روونیکردەوە
بەڕاستی شەوێکی نموونەیی بوو، یاریزانان بەخۆڕاگرییەکی زۆر یارییانکرد و زۆر سەرسووڕهێنەر بوو، بەڕاستی زۆر رێز لە یاریزانان دەگرم، چونکە هەرگیز کۆڵ نادەن. هەموومان شانازی بەم تیمەوە دەکەین.
بردنەوەی نازناو بەرامبەر ریال مەدرید هەمیشە تایبەتە، بە شایستەیی بووینە پاڵەوان. دوای ئاهەنگگێڕان، دەبێ زوو بگەڕێینەوە کارکردن و هەوڵی بردنەوەی نازناوەکان بدەین.
بارسێلۆنا سێیەمجارە لەم وەرزەدا لە ریال مەدرید دەباتەوە، لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوو، 0-4 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە لالیگا لە ریالی بردەوە، دواتر لە سعوودیە جامی سوپەری ئیسپانیای لە ریال مەدرید بردەوە.
فلیک لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند
لە سەرەتای ئەم وەرزە روونمکردەوە، لەگەڵ یاریدەدەرەکانم لێرەم، تاوەکو کەشێکی ئەرێنی لە ژووری جلگۆڕین دروست بکەین.
حەزم کرد پیشانیان بدەم، دەتوانین چێژ لە یارییکردن وەربگرین و باشترین ئاست پێشکەش بکەین. پێموایە دروستکردنی ئەم کەشە لە ژووری جلگۆڕین زۆر گرنگ و بنچینەییە.
في دقائق الحسم.. كوندي يعلنها: أنا البطل🔵🔴
شاهد الأهداف بصوت محمد حسين🎙️
#ريال_مدريد_برشلونة
#CopaDelRey | #SSC pic.twitter.com/TeEkTU7eNX— SSC (@ssc_sports) April 26, 2025
دوا دۆڕانی بارسێلۆنا لە خولەکانی نێوخۆیی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو، کاتێک 1-2 لە یاریگای خۆی بە پیاوانی دیێگۆ سیمیۆنی دۆڕا. ئەستێرەکانی بارسا رکابەری لەسەر نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەکەن.
بارسێلۆنا بە 76 خاڵ پێشەنگی لالیگا و چوار خاڵ لە پێشەوەی ریال مەدریدە. هەفتەی داهاتوو بارسا لە لالیگا بەرامبەر ریال ڤایۆدۆلید یاریی دەکات و دواتر لە مۆنجویک، کلاسیکۆییەکی دیکە بەرامبەر ریال مەدرید دەکات.