
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئەمڕۆ لیڤەرپوول بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ پێوویستی بە تەنیا خاڵێكە و لە ئەگەری بردنەوەی یان یەكسان بوون بەرامبەر تۆتنهام بەفەرمی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ یەكلاییدەكاتەوە.
لەم وەرزەدا رێدز لە 33 یاری 24 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و 2 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا تۆتنهام تەنیا یۆرۆپا لیگ ماوە هەوڵی بەدەستهێنانی بدات و لە پرێمەرلیگ لە ریزبەندی شازدەیەم دێت.
لەم وەرزەدا 33 یارییان كردووە و تەنیا یازدە یاریی براوە بوون چوار یاریی یەكسان بوون و هەژدە یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی شازدەی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە لیڤەرپوول تەنیا جۆ گۆمێز ناتوانێت بەشداری یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر تۆتنهام بكات.
تۆتنهامیش بە بێ سۆن و دراگوشین رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئاڕنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
پۆرۆ، دانسۆ، دەیڤس، سپێنس
سار ، بیسوما
جۆنسن، مادیسن، ریچارلیسن
تێل