ئینگلتەرا

پۆچەتینۆ: دەمەوێت دەست بە كاری ڕاهێنەرایەتی بكەمەوە لە خولی ئینگلیزی

یاریگا: ماوریسۆ پۆچەتینۆ، ڕاهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە دەیەوێت دووبارە دەست بە كاری ڕاهێنەرایەتی بكاتەوە لە خولی ئینگلیزی.

دوای ئەوەی لە ڕاهێنەرایەتی تۆتنهام دوورخرایەوە ناوی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە بە زۆر یانەوە بەسترایەوە بەڵام ئاشكرایكرد كە دەیەوێت لە خولی ئینگلیزی درێژە بە كاری ڕاهێنەرایەتی بدات.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: با ڕاستگۆ بم، كاركردن لە خولی ئینگلیزیم خۆش دەوێت، دەزانم كە زۆر سەختە بەلام من چاوەڕوانم و بزانین چی ڕوودەدات.

هەروەها ووتیشی: پێوویستت بە ماوەیەك دەبێت تا باش بیت و پشوو بدەیت و كەمێك بیر لە خۆت بكەیتەوە لە تۆپی پێدا ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێك هەیە بۆیە دەبێت هەموو كات ئامادە بیت، من ئامادەم و چاوەڕوانم و متمانەم بە خۆم هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button