ئیسپانیا

پۆچەتینۆ: بۆ بردنەوە دەچینە كامپ نۆو

یاریگا-

ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی جەنگی لەگەل بارسێلۆنا دەستپێكرد.

ڕۆژی سێ شەممە لە یاریگای كامپ نۆو لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، بارسێلۆنا میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل ” كەناڵ پڵەس ”ی فەڕەنسی پۆچەتینۆ ووتی: ئێمە یانەیەكی تایبەتمان لە پێشە ، بارسێلۆنا هەرچۆن بێت وەك بارسێلۆنا دەمێنێتەوە ، هەوڵ دەدەین لە ئیسپانیا سەر بكەوین.

هەروەها ووتیشی: بە دلنیاییەوە یاریزانی گرنگمان لەدەستداوە ، بەڵام من متمانەم بە یانەكەم هەیە ، بێگومان پێم باش بوو تەواوی یاریزانەكانم ئامادە بن ، بەڵام هیچ شوێنێك بۆ بیانوو نیە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی یاریەكە بە بێ نەیمار ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە ووتی: ئەوە ئاستەنگێكە كە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین بەسەریدا زاڵ بین ، تۆپی پێ بەرەنگارییە ، هەوڵ دەدەین ئەو ڕاستیە بگۆڕین ، بە عەقڵیەتێكی بردنەوەوە سەفەری ئیسپانیا دەكەین.

نەیمار لە یاری جامی فەڕەنسا بەرامبەر كان تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە چوار هەفتە لە یاریگاكان دوور كەوتەوە و ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button