ئیسپانیا

ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیاڵ بێتیس و بارسێلۆنا، هیچ یاریەکی هەفتەی داهاتوو بە ڕێوە نابات

یاریگا- لیژنەی ناوبژیوانی خولی ئیسپانیا لیستی ئەو نابژیوانانەی بڵاوکردەوە کە هەفتەی داهاتوو یارییەکان بە ڕێوە دەبەن، بەبێ ئەوەی ناوی سانچێز مارتینێزی تێدابێت.

لیژنەکە ڕایگەیامدووە کە ناوبژیوانی ناوبراو بۆ یارییەکانی هەفتەی داهاتوو هیچ یارییەک بە ڕێوە نابات.

بڕیارەکە دوای ئەوە هات شەوی ڕابردوو لە یاریی نێوان ڕیاڵ بێتیس و بارسێلۆنا، چەندین حاڵەتی جیاواز هەبوو کە ڕەخنەی زۆری لەسەر سانچێزی ناوبژیوان کۆ کردەوە بەوەی بە باشیی هەڵنەساوە بە بڕیاری دروست، ئەوەش مشتومڕی لێکەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button