ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کۆرتوا بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دەست نیشانکرا

یاریگا
تیباوت کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە گۆڵپارێزی بەلجیکی مێرنگی دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکە بەدەست بێنێت و بۆ یەکەمجاریش ئەو خەڵاتەی بەدەست هێنا.

کۆرتوا مانگی رابردوو بەشداری سێ یاری یانەکەی کرد و دوو کلین شیتی هەبوو و لە هەرسێ یاریشدا بردنەوەیان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button