ئیسپانیا

ڕاهێنەری ڕیاڵ بیتس: ناوبژیوان زوڵمی لێكردین

یاریگا: جوان فرانسیس فێرێر ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال بیتس پێی وایە ناوبژیوان زوڵمی لێكردوون لە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

یانە كەتەلۆنییەكە توانی لە نێو یاریگای بیتس بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت لە میانەی یاریەكانی گەڕی 23ی خولی ئیسپانی.

ڕۆبی لە چاوپێكەوتنی دوای یاریەكە بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ووتی: ئەوەی بێتاقەتم دەكات ئەوەیە كە نەمانتوانی بردنەوە بەدەست بهێنین دوای ئەوەی دوو جار پێشكەوتین، بەڵام بێگومان هەندێ شت ڕێگر بوو لە بردنەوەمان، چەند بڕیارێكی ناوبژیوان كاریگەری لەسەر ئەنجامی یاریەكە دەبوو.

هەروەها ووتیشی: بێگومان دەبوو لە خولەكی 38 سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ بە كارتی سوور بكرێتە دەرەوەی یاریگا ، ئەگەر ئەو زوڵمەمان لێ نەكرایە ئەوا یاریەكە ئەنجامێكی دیكەی دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button