ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئارتێتا بەر لە یارییەکەی ئەمشەو داوایەک لە یاریزانەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ داوای لە یاریزانەکانی کردووە چاوپۆشی لە هەر دەرئەنجامێک کە لەکاتی یارییەکە روودەدات بکەن و چاوەڕێی گەڕانەوەی رکابەرەکەیان بکەن.

ئارسیناڵ کە لە یاری چووندا لە یاریگای ئیمارات بە ئەنجامی 3-0 پێشکەوت، گەشتی مەدریدی کردووە و هەوڵدەدات بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2009ەوە بۆ قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەربکەوێت.

ریال مەدرید کە 15 جار پاڵەوانی ئەم پاڵەوانەتییەی بردووەتەوە، مێژوویەکی پڕ لە گەڕانەوەی هەیە لە ئەنجامەکانی کە بەڕواڵەت مەحاڵن.

ئارسیناڵ ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بە جیاوازی سێ گۆڵ نەدۆڕاوە، لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا تەنیا چوار جار هەبووە کە تیپێک شکستێکی لەو شێوەیەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا بکاتەوە.

ئارتێتا سەبارەت بە خۆڕاگری زیاتری ئارسیناڵ گوتی:

دەبێت ئێستا لەم هەلومەرجەدا خۆمان بسەلمێنین، پێویستە متمانە و باوەڕ بەخۆبوونمان پێبدات کە دەتوانین بیکەین. وە ئێستا، با لەناو یاریگا قسە بکەین و لە یاریگادا پێشانتان بدەین. ئەوە تەنها شتێکە کە ئێستا بۆ ئێمە گرنگە. یاریزانەکانمان دەبێت خۆیان لە هەموو دەنگێک و هەر رووداوێک کە بڕیارە لە یاریگادا رووبدات بو دوور بگرن.

گەنەرز کە تا ئێستا لەم وەرزەدا سەرجەم نازناوەکانی لەدەستداوە، پاڵنەرێکی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی لە ریال مەدرید ببەنەوە و بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button