تەواو؛ چارەنووسی ئەستێرەیەکی گەورەی لالیگا یەکلاییدەبێتەوە
هەموو شتێک پێچەوانە دەبێتەوە..

یاریگا –
چارەنووسی ئانتوان گریزمانی فەڕەنسی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکلایی دەبێتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئانتوان گریزمان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە نوێدەکاتەوە.
Antoine Griezmann cierra la puerta a la MLS y decide quedarse en el Atlético.
Tras varios contactos con el club rojiblanco, el francés ha alcanzado un acuerdo para ampliar su contrato hasta 2027.https://t.co/CzKp4TJSiq
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) April 16, 2025
لەدوای پشووە نێودەوڵەتیەکان گریزمان لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفوگۆی لەبارەی داهاتووی کرد، ئەنجامی کۆبوونەوەکەش نەرێنی بوو، گریزۆ لە جێهێشتنی یانەکە نزیکبوو، تانانەت لەگەڵ لۆس ئانجلسی ئەمریکی رێککەوتنی کردبوو، بەنیازبوو پەیوەندی بە یانە ئەمریکییەکە بکات.
بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی تۆڕی رێلێڤۆ، رۆخی بلانکۆس لە دوو هەفتەی رابردوو پلانی وەرزی نوێی داڕشتووە، گریزمان لە پلانەکانی یانەکەدایە، دیێگۆ سیمیۆنی داوایکردووە گرێبەستەکەی گریزۆ نوێبکەنەوە و رێگە بە رۆیشتنی نەدەن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستا بارودۆخەکە بەتەواوی پێچەوانەبووەتەوە، گریزمان دەرگای بەڕووی ئەمریکییەکان داخستووە و تاوەکو هاوینی 2027 لە مەدرید دەمێنێتەوە.