گرنگترینیۆرۆپالیگ

ئامۆریم بەرگری لە ئۆنانا دەكات

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرگری لە ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی كامیرۆنی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو لیۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی چارەكی كۆتایی یۆرۆپالیگ.

دوو گۆڵەكەی لیۆن بە هەڵەی كوشندەی ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە روبن ئامۆریم گوتی:

بەهۆی گۆڵی دووەمی لیۆنەوە بێهیوا بووین، دەبوو بە بردنەوەوە بچینە یاریی داهاتوو، بەڵام لە یاریگای خۆمان یارییەكی دیكەمان هەیە و هەوڵی بردنەوە ئەدەین.

كاتێک یاریزانێک هەڵەیەک دەكات، ئەوا هەڵەكە لەلایەن هەموو یاریزانەكانەوەیە، هەر بۆیە ئێمە بەو شێوەیە بەردەوام دەبین.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە بەڕێوە بچێت.

بۆ رزگاربوون لە وەرزێكی كارەساتبار مانچێستەر یونایتد هەوڵی بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button