دوای بردنەوەکەی لە ریال مەدرید؛ ئارسیناڵ لە یاریی کۆتایی لە بارسێلۆنا دەباتەوە و دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا پێشبینی دەکات ئارسیناڵ ببێتە پاڵەوان

یاریگا –
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا، ئارسیناڵ دوای بردنەوە گەورەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بەربژێری یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.
ئاژانسی ئۆپتا بۆ کۆکردنەوە و شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکان شانسی یانەکانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ نوێکردووەتەوە، دوای بردنەوەکەی ئارسیناڵ شانسی ئەو یانە لەندەنییە بۆ پاڵەوانبوون زۆرترینە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا، ئارسیناڵ بە رێژەی ٪96 گەیشتووەتە قۆناخی پێش کۆتایی و بە رێژەی ٪54.2 دەگاتە یاریی کۆتایی و ئەگەری پاڵەوانبوونی گەنەرزیش لە سەرجەم یانەکانی دیکە زیاترە و بە رێژەی ٪28.4 دەبێتە پاڵەوان.
🚨 NEW UCL FAVOURITE 🚨
After their remarkable 3-0 win against Real Madrid, Arsenal are now the Opta supercomputer’s favourites to win the Champions League.
— 96% chance to progress to the semis
— 54.2% chance to make the final
— 28.4% to win the competitionRead more:
— Opta Analyst (@OptaAnalyst) April 8, 2025
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا، بارسێلۆنا دووەم زۆرترین شانسی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە یاریی کۆتایی و شانسی پاڵەوانبوونی بارسا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ٪22.4ـە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرە زیرەکەکە کە زیاتر لە 10 هەزار داتا و ئاماری شرۆڤەکردووە و پێشبینییەکانی نووسینگەکانی گرەوکردنی کۆکردووەتەوە، ئارسیناڵ و بارسێلۆنا و ئینتەر میلان و پاریس سانجێرمان دەگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، ئارسیناڵ و بارسێلۆنا دەگەنە یاریی کۆتایی و گەنەرزیش بۆیەکەمجار لە مێژوودا دەبێتە پاڵەوان و جامە گوێچکەدارەکە بەرز دەکاتەوە.
لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆی 3-0 لە ریال مەدریدی بردەوە و ئینتەر میلانیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2-1 لە بایرن میونشنی بردەوە.