
لە لێدوانێکی کەم وێنەدا یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەڵێت ئینتەر مەیامی باشتر یاری دەکات ئەگەر لە نیوەی دووهەم گۆڕانکاری بە لیۆنێل مێسی بکرێت.
داکس مەکارسی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەمریکایە و هەروەها یاری ئەنجامداوە بۆ یانەکانی دی سی یونایتد، نیویۆرک رێد بوڵز، شیکاگۆ فایەڕ و ئەتەڵەنتا یونایتد.
بۆ بەرنامەی کورتەی ئێم ئێڵ ئێس تایبەت بە شیکارییەکانی خولی ئەمریکا، پەیامێکی بۆ خافیێر ماسکێرانۆ نارد و وتی
من پێم وایە ئەگەر ئینتەر مەیامی بیەوێت سەرجەم ناسناوەکان بباتەوە، ئەوا پێویستە لە خولەکی 60 گۆڕانکاری بە مێسی بکات و دوو پێی تازە بهێنێتە نێو یاریگا. تێدەگەم لەوەی هاوسەنگییەکی قورسە بەڵام بۆ نموونە بەرامبەر تۆرۆنتۆ دەبوو گۆڕانکاری بە مێسی بکات تاوەکو یارییەکە بباتەوە.
لیۆ لە زۆر یاری وەرزی رابردوو دابڕا بەهۆی پشوو و پێکان بەڵام لە دواین دوو یاریدا بە تەواوی یاری کردووە و تێیدا لە خولی
ئەمریکی بەرامبەر تۆرۆنتۆ 1-1 بەرامبەربوون، وە لە جامی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕان بە لۆس ئەنجلس
یاری داهاتووی ئینتەر مەیامی یاری گەڕانەوەیە بەرامبەر لۆس ئەنجلس و ئەگەر براوە نەبن ئەوا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە دەکەن.