ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی مەدرید بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی ناكات

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی بۆ یاریی داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ئارسیناڵ لە تواناكانی دانی سێبایۆس بێبەش دەبێت.

لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریال مەدرید بووە میوانی ریال سۆسیداد و یارییەکەی 1-0 بردەوە.

لە دواساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی 92 دانی سێبایۆس بەتوندی لەگەڵ کوبۆی یاریزانی سۆسیداد بەریەک کەوتن و بەوهۆیە ناوەڕاستکارەکەی مێرێنگی بە گریان و ئازارێکی زۆرەوە یاریگای جێهێشت.

پێكانەكەی دانی سێبایۆس لە ماسولكەكانی بوو پێشبینی دەكرا بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی COPE دانی سێبایۆس لە یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ بەشداری ناكات.

چاوەڕوان دەكرێت سێشەممەی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button