ئیتاڵیائیسپانیا

دوانەی ڕۆناڵدۆ-مێسی، لە ڕکابەرییەکی کەم وێنەوە بۆ کۆکردنەوەیان لە یانەیەکدا!

یاریگا- ئەو دۆخەی دوای لێدوانەکانی ئێریک ئابیداڵی بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا و وەڵامدانە توندەکەی لیۆنێل مێسی، باڵی کێشاوە بەسەر یانەی بارسێلۆنادا، هەندێک لە یانەکانی ئەورووپا دەیانەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە لە ڕازی کردنی مێسی بۆ ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەی لاکازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە هەردوو یانەی یانەی ئیتاڵی یوڤێنتوس و ئینتەر میلان چاودێری هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە دەکەن و خۆیان بۆ میرکاتۆی هاوینە ئاما دەکەن بۆ گواستنەوەی.

گرێبەستەکەی لیۆ کە 2021 کۆتایی دێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەندێکی بۆندەکەی لەگەڵ بلاوگرانا تێدایە کە دەتوانێت بە خۆڕایی یانەکەی بە جێ بهێڵێت.

لە نێو هەواڵەکانیشدا ناوی یانەی مان سیتی دەبینرێت وەک یەکێک لە یانە چاودێرەکانی مێسی، بە ڕوودانی ئەوەش، جارێکیتر پیپ گواردیۆلا و لیۆ لە یانەکەیدا دەبینرێنەوە.

ئەگەر هاتوو یوڤی سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە مێژووییە، ئەوا دوانەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ و مێسی، کە تەمەنێک ڕکابەریی سەرسەخت لە نێوانیاندا هەبوو لە ئیسپانیا، ئەوا بە درێسی یانەیەکەوە درێژە بە کاروانە پڕ لە دەستەکەوتەکانیان دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button