ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیزاک بڕیاری کۆتاییدەدات؛ لیڤەرپوول یان بارسێلۆنا هەڵدەبژێرێت؟

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئیزاک، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد گەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی و لە هاوینی داهاتوودا یانەکە جێدەهێڵێت.

ئیزاک لەم وەرزەدا 19 گۆڵ و شەش ئەسیستی لە 25 یاریی ئەم وەرزەدا کردووە و خۆی وەکو یەکێک لە باشترینەکانی پرێمەرلیگ پیشانداوە.

لە ماوەی رابردوودا، ئەستێرە سویدییەکە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، لە نێویاندا لیڤەرپوول و بارسێلۆنا.

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووەتەوە، ئیزاک ئامادەیە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بەڵام لیڤەرپوولی بەلاوە پەسندترە.

هەرچەندە بارسا گرنگی بە ئیزاک پیشانداوە، بەڵام لەڕووی داراییەوە ناتوانێت هێرشبەرەکەی نیوکاسڵ یونایتد بگوازێتەوە، چونکە پێناچێت نیوکاسڵ یونایتد بە کەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەکە ببێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، دێکۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی بارسێلۆنا، لیستی ئامانجەکانی هاوینەی داهاتووی ئامادەکردووە و ناوی ئیزاک لە سەرووی لیستەکەیە، بەڵام گواستنەوەی یاریزانەکە پەیوەستە بە دەستبەرداربوون لە فرێنکی دی یۆنگ یاخود رۆناڵد ئاڕاوخۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button