عێراقکوردستان

یاریزانانی کورد چۆن گەڕاونەتەوە ناسڕیە و مەرجیان چیبوو؟

یاریزانێکی ناسریە: ئەمجارەیان سکاڵا تۆمار دەکەین

Yariga App

یاریگا –

جارێکی تر یاریزانە کوردەکانی ناسریە گەڕانەوە تیپەکە و چەند مەرجێکیشیان داناوە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکە.

بە هاوکاری یاریزانە کوردەکان ناسریە لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد و 2 _ 1 لە موسڵی بردەوە، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئاکرێ یارییەکە لە یاریگای بەردەڕەش بەرێوەچوو، یاریزانە کوردەکانی ناسریە زیاتر لە 15 رۆژە ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، ئەمڕۆ لە رۆژی یاریی گەیشتنە بەردەرەش و هاوکاری ناسریەیان کرد بۆ سەرکەوتن.

یەکێک لە یاریزانەکان تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ سەرۆکی یانەی ناسریە گەیشتونەتە رێکەوتن بەر لە جەژن مووچەیەک بدات بە یاریزانەکان، دوای جەژنیش دوو مووچەکەی تر بدات، ئەگەر سەرۆکی یانەکە بەڵێنەکەی نەباتە سەر ئەوا جارێکی تر بایکۆت دەکەنەوە و سکاڵاش لە دژی یانەکە تۆمار دەکەن، سێ مانگ زیاترە هیچ یاریزانێکی تیپەکە مووچە و شایستەی دارایی وەرنەگرتووە.

حەفت یاریزانی کورد لە ناسریە یاریی دەکەن و ئاستێکی باش لەگەڵ تیپەکە پێشکەش دەکەن، ناسریە 29 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی نایابی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button