ئه‌وروپائیتاڵیا

دوایین زانیاری لەسەر راهێنانەکانی کیلینی

یاریگا
جیۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای ماوەیەکی زۆ ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردەوە بەرگریکاری یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بوو لە 31ـی مانگی ئابی ساڵی رابردوو، دوای 155 رۆژ ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەڕایەوە و بەشداری لە بەشێک راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری نەبووە.

ماوریسیۆ ساری راهێنەری بیانکۆنێری ناوی ئەو یاریزانەی بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ نوسیوە و هیوادارە کە ئەو یاریزانە بتوانێت بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button