ئیتاڵیایاریگا

فەرمی: بوفۆن و کیلینی گرێبەستەکەیان لەگەڵ یوڤی درێژکردەوە

یاریگا – بەشێوەیەکی فەرمی هەردوو ئەفسانەکەی یوڤێنتوس و ئیتاڵیا، جیۆرجۆ کیلینی و جیالویجی بوفۆن گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس درێژکردەوە.

هەردوو یاریزانەکە گرێبەستەکەیان یەک ڕۆژ دووربوو لە بەسەرچوون، بەڵام یوڤێنتوس دەستبەجێ گرێبەستی هەردووکیانی تا مانگی 6ی 2021 درێژ کردەوە. کیلینی کەوا تەمەنی لە مانگی هەشتدا دەبێتە 36 ساڵ و پێشتریش ڕایگەندبوو دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش لەڕیزی یانەکە بەردەوام بێت. لەوکاتەی بوفۆنی تەمەنی 42 ساڵان وەرزی ڕابردووی لە یانەی پاریس سان جێرمان بەسەربرد و دواتر گەڕایەوە یانەکە.

شایانی باسە کیلینی خاوەن 509 یاریە بەدرێسی بیانکۆنێری، لەوکاتەی بوفون خاوەن 669 یاریە و بەیەکەوە دەیان نازناویان بردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button