ئه‌ڵمانیا

سەرۆکی بایەرن مەیلی باڤارییەکانی بۆ لیۆری سانێ دووپات کردەوە

یاریگا- جارێکیتر بایەرن میونخ خواستی خۆیان پیشاندایەوە بۆ کڕینی لێرۆی سانێی ئەڵمانی.

ئەم جارە لەسەرم ئاستی سەرۆکی باڤارییەکان ئەو نیازە باس لێوە کرا، ڕۆبێرت هاینەر، لەو بارەیەوە گوتی: “لێرۆی سانێ یاریزانێکی نایابە و ئێمە مەیلمان لە سەری هەیە، ئەوەش ڕاستییەکی ئاشکرایە. ئێستا ئێمە دەبێت ببینین ئەو چۆن لە پێکانەکەی دەگەڕێتەوە.”

بایەر میونخ ماوەیەکە لە هەوڵدان بۆ کڕینی یاریزانەکەی ستیزنس، بە تایبەت لە هاوینی ڕابردووەوە، بەڵام پێکانە قورسەکەی سانێ و دوبڕانی زۆری لە یاریگاکان بەهۆی ئەو پێکانەوە، وای کرد سستیەک بکەوێتە بابەتەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button