ئیتاڵیائیسپانیا

چێزنی بەراوردی نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتوس دەکات

Yariga App

یاریگا –

ڤۆیچێخ چێزنی گۆڵپارێزی ئێستای بارسێلۆنا و پێشووی یوڤێنتوس کە ئاستێکی بەرچاوی لەگەڵ یانەکانی پێشکەش کردووە، بەراوردی نێوان هەردوو یانەی کرد.

چێزنی لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2024 گۆڵپارێزی یوڤێنتوس بوو، دوای ئەوە بۆ ماوەیەکی کورت بێ یانە بوو، لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەشدا، دوای ئەوەی مارک ئەندرێ تێر شتیگن تووشی پێکان بوو، وەکوو شوێنگرەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد.

چێزنی لە دوایین چاوپێکەوتنی بەراوردی کاتەکانی لە لە یوڤێنتوس و بارسێلۆنا و گوتی:

ئەوەی لە بارسێلۆنا دڵخۆشم دەکات، شێوازی یاریی تۆپی پێی جوانە. لە یوڤێنتوس تاکە ئامانجی یانە بەدەستهێنانی ئەنجامی باشبوو، بەڵام لە بارسێلۆنا ئامانج یاریی جوان و ئەنجامی باشە.

ئەمەش بەڕوونی ئەوە دەردەخات کە بۆچی بارسێلۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ملیۆنان هاندەری هەیە. بارسێلۆنا بەدوای تۆپی پێی پاکدا دەگەڕێت و چێژێکی پاک پێشکەش بە هاندەرانی دەکات.

شایەنی باسە چێزنی کە تەنیا بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردبوو ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستی زۆرە ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە و تاوەکوو ئێستا لەگەڵ بلاوگرانا تووشی شکست نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button