ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یاریزانێکی دیکەی یۆڤێنتۆس تاوەکو وەرزی داهاتوو لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا-
ئەم رۆژانەی رابردوو چەند یاریزانێکی یۆڤێنتۆس بریاریانداوە لە ئێستاوە بۆ وەرزی داهاتوو خۆیان ئامادە بکەن.

سامی خدێرا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی خانمە پیرەکە لە تویتێکدا رایگەیاندووە لە دوو هەفتەی داهاتوو بە هۆی ئەو ئازارەی لە چۆکیدا هەیە ناچارە نەشتەرگەری بکات، ئەمیش لە پێناو ئەوەی وەرزی داهاتوو بتوانێت زیاتر خزمەتی یانەکەی بکات و بە تەواوەتی لەم پێکانەش رزگاری ببێت.

بەم هۆیە ناوەڕاستکارەکەی بیانکۆنێری تاوەکو سەرەتای وەرزی داهاتوو ناتوانێت یاوەری یانەکەی بکات.

Back to top button