چامپیۆنزلیگ

سڵۆت ناڕازییە و داوای گۆڕانکاری لە یاسایەکی چامپیۆنزلیگ دەکات

Yariga App

ئارنی سلۆت راهێنەری لیڤەرپوول باسی نادادپەروەری دەکات لە شێوازی نوێی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

لیڤەرپوول بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دۆڕان بە پاریس و ماڵئاواییان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کرد. راهێنەرە  هۆڵەندییەکەش سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی پاریس لەم قۆناغەدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول وتی

بۆ ئێمە ئێستا ئەوە پرسیارە کە ئایا سوودی چییە یەکەمی قۆناغی کۆمەڵە بین ئەگەر رووبەرووی یانەی وەک پاریس سان جێرمان ببینەوە. دادپەروەری زیاتری تێدابوو ئەگەر راستەوخۆ پلەی یەکەم لەگەڵ کۆتا یانەی ریزبەندی یاری بکات. دەکرا تیروپشکەکە ئەنجام نەدرێت. هەرچەندە لە کۆتاییدا بۆ ئەوەی خولی پاڵەوانەکان ببەیتەوە پێویستە بتوانی شكست بە یانەی وەک پاریس سان جێرمان بهێنیت. ئەوەش شتێکە ئێمە نەمانتوانی بیکەین سەرەڕای ئەوەی 90 خولەکی زۆر باشمان پێشکەشکرد.

لیڤەرپوول لە خاکی فەڕەنسا بە گۆڵێکی بێ وەڵام براوەبوو، بەڵام لە یاریگای خۆی عوسمان دێمبێلێ هەرزوو گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە مایەوە تاوەکو لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا پاریس باڵادەست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button