چوارقوڕنە دێڕبی ڕاپەرینی بردەوە و شێروانەش ریمۆنتادای بەسەر هەولێردا کرد

یاریگا –
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چوارقوڕنە دێڕبی راپەرینی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردەوە و شێروانەش پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان، لە دێڕبی راپەرین چوارقوڕنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 لە رانیەی بردەوە، یەکەمجارە لەمێژوودا چوارقوڕنە لە یاریگای رانیە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بە 22 خاڵ لە ریزبەندی 13 مایەوە، رانیە 23 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـەم دێت، هەر دوو یانەش مەترسی دابەزینیان لەسەرە بۆ خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
لە یاریگای یەکەمی فرانسۆهەریری شێروانە ریمۆنتادای بەسەر هەولێردا کرد، دوای ئەوەی هەولێر گێمی یەکەم بە گۆڵیک لە پێش شێروانە بوو، لە گێمی دووەمدا یاریزانانی شێروانە ریمۆنتادایان کرد و یارییەکەیان 2 _ 1 لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا، بەم سەرکەوتنە شێروانە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێری خاوەن ریزبەندی دووەم بەرزکردەوە بۆ چوار خاڵ و بە 43 خاڵ پێشەنگی گرتووە، گەڕی داهاتووش لە پیرمام شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر لە یاریی لووتکە رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، هەولێریش بە 24 خاڵ هاتە ریزبەندی 10ـەیەم.
شەقڵاوە نەیتوانی سوود لە یاریگا و هاندەرانی خۆی وەربگرێت و 2 _ 2 لەگەڵ سیروانی نوێ یەکسان بوو، شەقڵاوە بە 17 خاڵ لە ریزبەندی 14 مایەوە و سیروانی نوێش بە 24 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.