ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا یاریزانێکی پاڵمێراسی بەڕازیلی گواستەوە

یاریگا- لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتا وادە بۆ داخستنی بازاڕەکانی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە یەکلاکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ماتیۆس فێرناندێزی بەڕازیلی.

بەپێی ڕێککەوتنی کۆتایی، گرێبەستەکە ماوەی پێنج ساڵ دەبێت بە بەهای حەوت ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ سێ ملیۆنیتر لە باری گۆڕنکارییەکان. بە گوێرەی زانیارییەکان نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا، 300 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ماتیۆی  تەمەن 21 ساڵ پێگەی یاریکردنی ناوەڕاستکارە. وابڕیارە ئەم لاوە بەڕازیلیەی پاڵمێراس، مانگی حەوتی ئەمساڵ بە فەرمی پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.

بە درێسی بەڕازیلەوە نمایندەی هەڵبژاردەی خوار تەمەن 17 ساڵان و خوار 20 ساڵانی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button