دوورخستنەوەی ئێندریک له پێكهاته‌ی به‌رازیل هه‌را ده‌نێته‌وه

یاریگا –
ئێندریک هێرشبەری ریال مەدرید دوای دوورخستنه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی به‌رازیل لە قۆناخێکی گرنگ لە مێژووی سەماکارانی سامبا، كێشه دروست ده‌كات.
ئێندریک سەرەڕای ئه‌و ئاسته بەرزەی لە چەند خولەکێکی به‌شداریكردنی بۆ ریال مه‌درید لەم وەرزەدا، جارێكی دیكه لە پێکهاتەی بەڕازیل دوورخرایەوە.
ئەم بڕیاره‌ی دۆریڤاڵ جونیۆری راهێنەری به‌رازیل رەخنەی زۆری گیرا، ئه‌مه‌ش پێش دوو یاری گرنگی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بوو بەرامبەر کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین.
بەڕازیل لە پاڵاوتنەکاندا بە قۆناخێکی خراپ‌دا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی لە پلەی پێنجەمدایە، هانده‌ران ترسیان له‌وه‌یه بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ مۆندیال سەرنه‌کەون
ISSO É BRASIL! 🇧🇷
📝Seleção Brasileira convocada para as partidas contra Colômbia e Argentina, pelas Eliminatórias da Copa do Mundo de 2026.
Confira a lista completa do técnico @dorivaljroficial!
Vamos juntos! 🇧🇷 pic.twitter.com/p7rZ52n5oH
— CBF Futebol (@CBF_Futebol) March 6, 2025
له لیسته‌كه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی هانده‌رانه گەڕانەوەی نەیمار بوو كه ماوه‌یه‌ی زۆر به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریگاكان دووركه‌وتبوه‌وه، دوورخستنەوەی ئێندریکی 18 ساڵ قسەی شەقام و کۆمەڵگەی وەرزشی ئەو وڵاتەی لاتینییە بوو.
ئێندریک لە 534 خولەکدا 6 گۆڵی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمارکردووه، واته هەر 89 خولەکێک گۆڵێکی بۆ پاڵەوانی ئەوروپا كردووه، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ دۆریڤالی راهێنەر کە هێرشبەره‌كه بانگهێشت بكات، راهێنه‌ری به‌رازیل ماتیۆس کونای هێرشبه‌ری وۆڵڤەرهامپتۆن و جواو پێدرۆ یاریزانی برایتنی بانگهێشت كردووه.
🇧🇷 Problemón para Endrick
❌ El delantero no fue convocado con Brasil, a pesar de estar sobresaliendo en las pocas oportunidades que tiene con el Real Madrid. Tampoco figuró en la lista de noviembre
✍️ @Sergio_Hoyos_ https://t.co/puvvXeJZWs
— Diario AS (@diarioas) March 7, 2025
رۆژنامەی ئاس ئیسپانی چەند لێدوانێکی تووڕەی هانده‌رانی له دۆریڤاڵی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، نووسیویانه، شێتانەیه كه لیسته‌كه ئێندریکی تێدا نەبێت، ئێندریک باشترین بژاردەیە بۆ ژمارە 9 ـی بەرازیل، ناكرێت بەهرەمەندەکان دووربخرێنه‌وه، بڕیارێکی گاڵتەجاڕانە.