ئه‌ڵمانیائه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆژنامەی سپۆرت: نێیمار لەگەڵ دوو یانەی گەورەی ئەوروپا لەسەر هێڵە

لەوانەیە سێ مانگی دیکە نێیمار لە یانەیەکی گەورە ببینین

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە نێیمار لە ماوەیەکی نزیکدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەوروپا و یاریی بۆ یانەیەکی گەورە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر هەوڵەکانی نێیمار بۆ گەڕانەوە بۆ ئەوروپا بڵاوکردووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، پینی زاهاڤی، بەڕێوەبەری کارەکانی نێیمار کار لەسەر گەڕاندنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ بارسێلۆنا یاخود گواستنەوەی بۆ بایرن میونشن دەکات.

زەهاڤی رۆڵێکی باڵای لە گواستنەوە مێژووییەکەی نێیمار لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان گێڕا و پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵ یانە گەورەکانی ئەوروپا هەیە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا و زەهاڤی پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەیە. بارسا خۆی بەدوای یاریزانێکی باڵی چەپی هێڵی هێرشبەری دەگەڕێت و نێیمار ئامادەیە بۆ ماوەی یەک وەرز یاریی بۆ یانە کاتالوونییەکە بکات و تەنانەت، داوای مووچەیەکی بەرزیش ناکات.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، گواستنەوەی هەر یاریزانێک بۆ بارسێلۆنا، پەیوەندی بە دەستبەرداربوونە لە چەند یاریزانێک، تاوەکو باڵانسی دارایی رابگرێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دژی بیرۆکەی گەڕانەوەی نێیمارە و پێی وایە لەگەڵ پلانە تەکتیکییەکانی هانزی فلیک ناگونجێت.

لەلایەکی دیکەوە، زەهاڤی بایرن میونشنی کردووەتە پلانی دووەم، بەڵام ئەگەرەکان لاوازن، چونکە ئامانجی سەرەکی میونشن لە هاوینی داهاتوودا، گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزنە.

نێیمار ئارەزووی پەیوەندیکردن بە یانەکانی پرێمەرلیگ ناکات، بۆیە میونشن و بارسێلۆنا لە سەرووی لیستی نێیمارن.

دوای گەڕانەوەی نێیمار بۆ سانتۆس، تاوەکو ئێستا سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی لە حەوت یاریدا کردووە، ئەمەش وایکرد لەلایەن دۆریڤاڵ جونیۆر، راهێنەری بەڕازیل بانگهێشت بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button