ئه‌وروپا

دی ماریا بوێرانە باشترینی نێوان ڕۆناڵدۆ، مێسی، ئیبراهیمۆڤیچ و ڕوونی دیاری دەکات

یاریگا- ئانخێل دی ماریا یەکێکە لەو یاریزانە دەگمەنانەی کە چانس یاوەریی بووە لەگەڵ هەندێک لە دیارترین ناوە دیارەکانی تۆپی پێی بیست ساڵی ڕابردوو یاری کردبێت.

ئەوە وا دەکات لە هەموان زیاتر ڕووبەڕووی پرسیارە باوەکە “کێ باشترینە؟”ی ببێتەوە، لە کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەلەفزیۆنی TyCو وڵاتەلەیدا لە بارەی باشترینی نێوان ئەو ئەستێرانەی یاری لەگەڵ کردوون، دەڵێت: “ئەوە خەونە کە دەرفەتی ئەوەم هەبوو لەگەڵ واین ڕوونی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسیدا یاری بکەم. من پێشتر تەنها لە ڕێگەی پلەیستەیشنەوە یاریم بەوان دەکرد. هەرگیز وام بە بیردا نەهاتووە ئەوە ببێتە ڕاستی و هاوشانیان یاریی بکەم. لەگەڵ نێیماریش کە بە سادەیی بڵێم ئەو چێژی تۆپی پێیە. بەڵام ئەگەر دانەیەک لەوانە هەڵبژێرم، ئەوا مێسیە.”

یاریزانە ئەرژەنتینیەکە لە ڕیاڵ هاوشانی رۆناڵدۆ، لە مانچستەر یونایتد لەگەڵ ڕوونی، لە پاریس سانت ژێرمانیش هاوتیمی نێیمارە و پێشتریش هەر لەم یانەیە شان-بە-شانی ئیبراهیمۆڤیچیش و لەگەڵ تانگۆش ئەزموونێکی زۆری هەیە بە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەکە لەگەڵ مێسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button