ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم: نازانم لێرە دەمێنمەوە بەڵام بەڵێن بە هاندەران دەدەم

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە خەریکی نوێکردنەوەی یانەکەیە

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە سەرکەوتنی خۆی لە داهاتوودا دڵنیاییە.

ئامۆریم لە نۆڤێمبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، شوێنی ئێریک تێن هاخی گرتەوە، بەڵام ئێستا یانەکەی لە پلەی 14ی پرێمەرلیگدایە و لەوانەیە ئەمە خراپترین تۆماری یانەکە بێت لەوەتەی ساڵی 1974ەوە، کاتێک دابەزییە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا، جیا لەمەش یەکشەممەی رابردوو لە جامی FA کرایە دەرەوە.

لەم وەرزەدا مانچێستەر یونایتد تەنیا هیوای بردنەوەی یۆرۆپالیگی ماوە. ئامۆریم لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس دەڵێت

نازانم لێرە دەمێنمەوە، بەڵام شێوازی بیرکردنەوەمان بەمشێوەیەیە، دەگەڕێینەوە و لە داهاتوودا سەردەکەوین، بەڵام چەندین مەترسی هەن و خەریکی چەندین بابەتی جیاوازین، ئێستا یارییەکان نابەینەوە، کاتێک یارییەکان نابەیتەوە، پێویستە یاریزانان بگۆڕیت و ئێمە ئاگاداری ئەمەین.

گرێبەستی ئامۆریم تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 لە ئۆڵدترافۆرد بەردەوامە و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش لە گرێبەستەکەدا هەیە.

وەکو یانە چەندین شتی قورس دەکەین و چەندین ئەندامی یانە باجی ئەنجامەکانیان داوە، بەڵام ئێمە ئەو کارانە دەکەین، تاوەکو لە داهاتوودا سەربکەوین.

پێنجشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە و دوای سێ رۆژ لە پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button