ئیسپانیا

تیروپشكی قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا: دوای تەواو بوونی یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا و سەركەوتنی 8 یانە بۆ قۆناغی دوواتر ، ئەمڕۆ تیروپشكی یاریەكانی قۆناغی 8ی جامەكە ڕادەكێشرێت.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند تیروپشكی یاریەكانی قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا لە ڕۆژی هەینی 31-١ كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بە كاتی كوردستان ڕادەكێشێت.

هەروەها وا بڕیارە یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتاییش بە هەمان یاسا بەڕێوە بچێت ، بە ئەنجامدانی یەك یاری ، هەر یانەیەك یەكەمجار ناوی لە تیروپشكەكە دەرچوو یاریەكە لە یاریگای ئەو یانەیە بەڕێوە دەچێت.

سەرجەم یانەكانی قۆناغی 8:

بارسێلۆنا
ڕیاڵ مەدرید
ڤالینسیا
ڕیاڵ سۆسیداد
ئەتلەتیك بلباو
ڤیاڕیال
گرانادا
دیپۆرتیڤۆ میراندیس

بابەتی زیاتر

Back to top button