ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا شوێنگرەوەی ئێدەرسن دەستنیشان دەکات

نوێکردنەوەی پێکهاتەی مان سیتی بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەی ئێدەرسن، گۆڵپارێزی تیمەکەی دەگەڕێت.

مان سیتی بە وەرزێکی زۆر خراپ تێدەپەڕێت، 20 خاڵ لە دواوەی لیڤەرپوولی پێشەنگی خوولەکەوە دێت. پێدەچێت مان سیتی بەبێ هیچ دەستکەوتێک ئەم وەرزە تەواو بکات، ئەمەش دوای کرانە دەرەوەی لە جامی کاراباو و چامپیۆنزلیگ.

پێپ گواردیۆلا، کار لەسەر نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، هەرچەندە لە یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوودا، گرێبەستی لەگەڵ ڤیتۆر رێس، عەبدولقادر خوسانۆڤ، عومەر مەرمووش و نیکۆ گۆنزالێز واژۆکرد، کەچی چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی زیاترە.

پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلا سەرنجی تەواوی لەسەر دەستنیشانکردنی گۆڵپارێزێک بۆ شوێنگرتنەوەی ئێدەرسن داناوە.

پێگەیە روونیکردووەتەوە، گواردیۆلا داوای گواستنەوەی دیۆگۆ کۆستا، گۆڵپارێزی پۆرتۆی پۆرتوگالی کردووە و گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە.

سبەی چوارشەممە، مانچێستەر سیتی یارییەکی قورسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر تۆتنهام هۆستپێر هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button