ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ گواستنەوەی پابلۆ ماری ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گواستنەوەی پابلۆ ماری بەرگریکاری لە فلامینگۆوە ڕاگەیاند.

گواستنەوەکە بە شێوەی خواستن دەبێت تا کۆتایی وەرز لەگەڵ مەرجی کڕینی یاریزانە ئیسپانیە تەمەن 20 ساڵانەکە لە هاوینی دادێ.

ماری لە 2016-2019 یاریزانی مان سیتی بووە بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بۆ ئەم یانەیە ئەنجام بدات. دواتر بە خواستنی یەک لە دوای یەک دراوەتە یانەکانی جیرۆنا، ناک برێدا و دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا. لەگەڵ یانەی فلامینگۆشدا توانی خولی بەڕازیلی و جامی لیبەرتادۆریس بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button