چامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

کلۆپ: هەمووان بیریان لە وەستاندنی مێسی کردەوە بەڵام شکستیان هێنا

کۆلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بیر لە چۆنیەتی وەستاندنی مێسی لە یاری داهاتوویان بەرامبەر بە بارسا دەکاتەوە.

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری پێش کۆتایی، بارسیۆلۆنا و لیڤەرپوول بەیەک دەگەن، لەو بارەشەوە کلۆپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:

“سوپاس بۆ خوا کە پێویست ناکات لە ئێستاوە بیر لەوە بکەمەوە و هێشتا چەند شەوێکی دیکەم ماوە”

“هەموو ئەوانی دیکە هەوڵیان دا مێسی بووەستێنن و تاکو ئێستا شکستیان هێناوە”

“ئیشی من ئەوەیە ئەو کارە بکەم پێش ئەوەی لەگەڵ بارسا رووبەڕوو ببینەوە”

“من زۆر بیر لەوە ناکەمەوە کە رووبەڕووی بارسا بووینەتەوە بەڵکو دڵخۆشم کە لەگەڵ یانەکەی وادا یاری دەکەین”

٣٠ ئەم مانگە- نیسان مانگە، بارسیۆلۆنا و لیڤەرپوول رووبەڕوو دەبنەوە، ئەم یارییەش دەبێتە یەکێک لە یارییە ئاگرینەکانی ئەوروپا لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button