ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

رۆژنامەکانی مەدرید جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر ناوبژیوانانی لالیگا

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەکانی مەدرید جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر ناوبژیوانانی لالیگا، بڕوایان وایە ئەگەر بڕیارە هەڵەکانی ناوبژیوانان نەبووایە ئەوا ئێستا ریال مەدرید بە جیاوازیی نۆ خاڵ لەپێشەنگی لالیگا دەبوو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە رووپەڕووی ئەمڕۆیدا وێنەی ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و رایۆ ڤڤایکانۆی داناوە و نووسیویەتی :’بارسێلۆنا لە پێشەنگی لالیگایە، جارێکی دیکە سوودی لە کۆمەڵێک بڕیاری پڕمشتومڕ وەرگرت’.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ریزبەندیی لالیگا بەبێ سیستەمی ڤار دابنرێت، ئەوا ریال مەدرید بە جیاوازیی نۆ خاڵ پێشەنگی خولەکە دەگرێت، لەکاتێکدا ئێستا بارسێلۆنا بە جیاوازیی گۆڵ لەپێشەوەی ریال مەدرید دێت و پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە.

 

Image

لەلایەکی دیکە، رۆژنامەی ئاسیش رەخنەی توندی لە ناوبژیوانەکەی یاریی بارسێلۆنا و ڤاییکانۆ گرتووە، کە بلاوگرانا لەو یارییە دوای چەند بڕیارێکی پڕمشتومڕ بردنەوەی بەدەستهێنا، ئاس لەبارەی ناوبژیوانەکەی یارییەکەی دوێنێ شەو نووسیویەتی :’رابەرێکی دیکە، پشێوییەکی دیکە’.

رۆژنامەی ئاس وێنەی خۆسیێ لویس مونوێرا ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و ئۆساسۆنای داناوە و لەبارەی ئەو ناوبژیوانەوە نووسیویەتی :’پاکانەی ناوبژیوانان’، ئاماژەی بەو بەیاننامەیە کردووە کە لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا وەکو پشتگیرییەک بۆ ئەو ناوبژیوانە بڵاویان کردووەتەوە.

Image

رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا پێچەوانەی مەدریدییەکان کەمترین قسەیان لەبارەی ناوبژیوانانی لالیگا هەیە، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەدوای بردنەوەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤاییکانۆ ستایشی بردنەوەکەی بارسێلۆنای کردووە و نووسیویەتی ‘سەرکردایەتییەکی دیکە’.

Esta es la portada de SPORT del martes 18 de febrero de 2025

موندۆ دیپۆرتیڤۆش بە هەمان شێوەی سپۆرت ستایشی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کردووە کە گۆڵی سەرکەوتنی بلاوگرانای لە یارییەکەی ڤاییکانۆ کرد.

موندۆ وێنەی لیڤاندۆڤسکی داناوە و بە مانشێتێکی گەورە لە رووپەڕی ئەمڕۆی نووسیویەتی :’سەرکردە’، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە ناوبژیوانی یارییەکە بکات.

Portada MD

بابەتی زیاتر

Back to top button