چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری؛ بایرن میونشن بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16 میوانداریی سێلتیک دەکات

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی سێلتیکی سکۆتلەندی دەکات، کە لە یاریی چوون باڤارییەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 2-1 لەو یانە ئەڵمانییەیان بردەوە.

بێنوا باستیان ناوبژیوانی فەڕەنسی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم یارییە دەستنیشانکراوە و عەلی سەعید کەعبی کۆمێنتاری بەناوبانگی ئیماراتی بۆ گواستنەوەی ئەم یارییە دەستنیشانکراوە.

بایرن میونشن هەرگیز لە یاریگای خۆی بە سکۆتلەندییەکان نەدۆڕاوە

بایرن میونشن هەرگیز لە یاریگای خۆی بەرامبەر سکۆتلەندییەکان نەدۆڕاوە، لەکۆی 10 یاری بەرامبەر یانەکانی سکۆتلەندا لە یاریگای خۆی 7 بردنەوە و 3 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە، باڤارییەکان لە دوایین پێنج یارییان بەرامبەر سکۆتلەندییەکان بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

باڤارییەکان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەهیچ شێوەیەک لە ئالیانز ئارینا نەدۆڕاون، بایرن 20 یارییە لە یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ تووشی شکست نەبووە.

سێلتیک لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی زۆر خراپە، لەکۆی چوار یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت، دوو یەکسانبوون و دوو دۆڕانی هەبووە، 11 گۆڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردووە و تەنیا 3 گۆڵی کردووە.

Image

بێبەشبووەکانی یارییەکە

گەرچی هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی بەشداریی راهێنانەکانی دوێنێی نەکرد، بەڵام ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری یانە ئەڵمانییەکە پێش یارییەکە رایگەیاند ‘پشووی زیاتری پێویستبوو، بۆیە بەشداریی راهێنانەکانی نەکردووە و پێکانەکەی هێندە سەخت و قورس نییە’.

بێبەشبوونی پێرێتز لەم یارییە یەکلابووەتەوە و گومان لە بەشداریکردنی هاری کەین لە سەرەتای یارییەکەوە هەیە، گنابری و سانێش ئەگەر هەر کارتێکی زەرد وەربگرن لە یاریی چوونی قۆناخی 16 بێبەش دەبن ئەگەر بایرن سەربکەوێت.

لە سێلتیک هەریەکە لە بێرناردۆ و فۆرێست بۆ ئەم یارییە ئامادە نابن و جۆنستنیش ئەگەر لە یارییەکە کارتی زەرد وەربگرێت لە یاریی یەکەمی قۆناخی 16 بێبەش دەبێت ئەگەر یانە سکۆتلەندییەکە سەربکەوێت.

Image

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

بایرن میونشن: نۆیەر، ستانیسیچ، ئوپامیکانۆ، کیم، گوێرێرۆ، کیمیچ، پاڤلۆڤیچ، ئۆلیس، موسیالا، سانێ، کەین.

سێلتیک: شمایکل، جۆنستۆن، کارتەر ڤایکەرس، تروستی، تایلۆر، مەکگریگۆر، ئێنگلیس، هاتاتی، کوهن، مایدا، جۆتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button