ئیتاڵیا

ئینسینی: بردنەوەكەمان پێشكەش بە هاندەرەكانمان دەكەین

یاریگا: لۆرینزۆ ئینسینی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە یوڤێنتوس.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس یاریزانە ئیتاڵیەكە ووتی: ئێمە دڵخۆشین بە بردنەوەكەمان و شكستی یوڤێنتوس ،ئەو بردنەوەیە پێشكەشی سەرجەم هاندەرەكانمان دەكەین.

بەردەوام بوو ووتیشی: ئێمە لەم وەرزەدا ڕاهێنەرمان گۆڕا، بێگومان ئەوەش بەشێكە لە یاری ، پێوویستە لایەنی جەستەیمان بپارێزین.

دوای بردنەوەكەیان ناپۆلی كۆی خاڵەكانی بوو بە 27 خاڵ و لە ڕیزبەندی 10یەم دەبیندرێت، هەروەها یوڤی لە پێشەنگ دێت بە جیاوازی 3 خاڵ لە ئینتەر میلانی دووەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button