ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رۆناڵدۆی دیارده‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كارگێری بارسێڵۆنا

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدۆ نازاریۆ، خاوەنی ئێستای ریال ڤایادۆلید، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆماریۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی لە یوتیوب رەخنەی لە كارگێری بارسێلۆنا گرت، بەو پێیەی کێشەیەکی گەورەی كارگێری له‌ یانه‌كه‌ وایکردووە زۆرێک لە ئەستێرەکانی بەڕازیلی بەشێوەیەکی خراپ یانه‌كه‌ بەجێبهێڵن.

كارگێری بارسێلۆنا رێزی ئه‌ستێره‌كانی به‌رازیلی نه‌گرتووه‌.

رۆناڵدۆ باسی لە ئەزموونە تایبەتەکانی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا کرد و دەڵێت:

دوای ئەوەی وەرزێکی سەرسوڕهێنەرم له‌ یانه‌كه‌ به‌رێكرد، رازی بووم گرێبه‌سته‌كه‌م لەگەڵ یانه‌كه‌ نوێ بكه‌مه‌وه‌، بەڵام دوای پێنج رۆژ پێیان گوتم ناتوانیت له‌ یانه‌كه‌ بەردەوامبیت، لە کۆتایی په‌یوه‌ندیم بە ئینتەر میلان کرد، ئەمەش وەک لێدنێك بوو لە سکم، چونكه‌ من شارەکه‌ و یانه‌كه‌م خۆشدەویست، دوای مۆندیالی 2002 په‌یوه‌ندیم به‌ ریال مه‌درید كرد.


ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گوتیشی،

سه‌یری یاریزانه‌ دیاره‌كانی  بەڕازیلی وەک رۆماریۆ و ریڤاڵدۆ و رۆناڵدینیۆ و نێیمار بكه‌ن، هەموویان لە بارودۆخێکی خراپ بارسێلۆنایه‌ن بەجێهێشت و یانه‌كه‌ مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە لەگەڵ یاریزانە سەرکەوتووەکانی بەڕازیل، بەڵام پەیوەندی نێوانیان به‌رده‌وام تێکچووە و زۆر خراپ کۆتایی پێهاتووە.


پێویستە بەرازیل سەرنجی لەسەر نێیمار و ڤینیسیۆس بێت

هه‌ر له‌ دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ل رۆماریۆ، رۆناڵدۆ باسی لە هەڵبژاردەی بەرازیل کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێویستە بۆ بنیاتنانی تیپێکی بەهێز ده‌بێت تیپێك  لە دەوری ئەستێرەکانی وه‌كو نێیمار و ڤینیسیۆس جونیۆر، دروست بكرێت.

گوتیشی،

نێیمار یاریزانێکی گرنگه‌ بۆ هەڵبژاردەی به‌رازیل، هەروەک چۆن ڤینیسیۆسیش گرنگه‌، دەبێت رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی یارییان بۆ بکەن، دەبێت ئەوان له‌ نێو یاریگا ئازادی زیاتریان هەبێت بۆ ئەوەی توانا راستەقینەی خۆیان نیشان بدەن.

راهێنەرانی بەڕازیلی لە خوار ئاستی راهێنه‌ره‌كانی جیهانن.

دیارده‌ بۆچوونی خۆی لەسەر راهێنەرە بەرازیلییەکانی ئێستا دەربڕی و گوتی،

ئەوان لە خوار ئاستی راهێنه‌ره‌كانی جیهان،پێم وایه‌ ده‌بێت راهێنه‌رێكی بیانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ مۆندیالی 2026 بكات.

باسی له‌وه‌شكرد،

ئێمە ساڵانێکی زۆر زاڵ بووین بەسەر تۆپی پێی جیهانی، بەڵام ئێستا دەبێت دان بەوەدا بنێین کە پاشەکشەمان کردووە، راهێنەرانی بەڕازیلی پێویستیان بە پەرەسەندن و پێشكه‌وتن هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاستی جیهاندا بگونجێت.

باشترین یاریزان و خراپترین یاریزان كه‌ یاریی له‌گه‌ڵ كردووه‌.

له‌باره‌ی باشترین یاریزان كه‌ یاریی له‌گه‌ڵ كردبێت رۆناڵدۆ گوتی، رۆناڵدینیۆ باشترینی هەڵبژاردەی به‌رازیل بووه‌  و زیدانیش لەسەر ئاستی یانەکان باشترین یاریزان بووه‌ یارییم له‌گه‌ڵ كردوون.

دیارده‌ كه‌ لە ساڵانی 1997 و 2002 دووجار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، ستایشی تواناکانی زیدانی کرد کە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید به‌یه‌كه‌وه‌ یارییان كردووه‌ و دەڵێت،

زیزۆ ئاستێکی بەرزی هەبوو، جیاواز بوو، زۆر هونەری بوو، هەموو شتێکی سادە کردبوو، تۆپی پێیه‌كی ئاسانی ده‌كرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خراپترین یاریزانی تۆپی پێ کە رۆناڵدۆ لەگەڵیدا یاری کردبێت، ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی،

تۆماس گڕاڤسن، به‌راستی کەسێکی باش بوو،ئه‌و له‌ پۆكه‌ر یاریزانێكی باش بوو 50 ملیۆن دۆلاری برده‌وه‌، بەڵام بەڕاستی لە تۆپی پێ خراپ بوو، لە بەرگریدا زۆر بە توندی به‌رامبه‌ر رکابەرەکانی یاریی ده‌كرد، كه‌متر ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكا.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی له‌باره‌ی خراپترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كه‌ یاریی له‌گه‌ڵ كردووه‌ گاڵتەجاڕیەوە گوتی،

ئاماراڵه‌، یاریزانیكی بێ به‌هره‌ بوو لە رووی تەکنیکییەوە خراپ بوو لە نێوان ساڵانی 1995 بۆ 1996 ئه‌و 10 یاری نێودەوڵەتی كرد، ئه‌و زۆر رایده‌کرد، ئه‌گه‌ر  10 تۆپی بچراندبووایه‌ ئه‌وا 9 تۆپی پێده‌دانه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button