ئه‌ڵمانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پریڤیوی یاری؛ بایەر لیڤەرکوزن لە یاریی لوتکەی بۆندسلیگادا میوانداریی بایرن میونشن دەکات

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 08:30 لە یاریی لوتکەی گەڕی بیست و دووەمی بۆندسلیگا، بایەر لیڤەرکووزنی دووەم لە یاریگای بای ئارینا میوانداریی بایرن میونشنی یەکەم دەکات.

پێش ئەم یارییە بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بایەر لیڤەرکوزنیش بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، باڤارییەکان بە جیاوازیی هەشت خاڵ لەپێشەوەی لیڤەرکوزن دێن.

لە دوایین پێنج رووبەڕووبوونەوەیاندا بایرن نەیتوانیوە لە لیڤەرکووزن بباتەوە

لە دوایین پێنج رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە جام و خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەرامبەر لیڤەرکووزن بەدەست بهێنێت، لیڤەرکووزن سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە دوو یارییەکەی دیکەش یەکسانبوون.

دوو مانگ لەمەوبەر لیڤەرکوزن لە قۆناخی 16ـی جامی ئەڵمانیا لە بایرنی بردەوە، لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەش هەردوولا لە یاریگای ئالیانز ئارینا 1-1 یەکسانبوون.

Bayer Leverkusen vs Bayern Munich: How This Modern Rivalry Has Flipped in 12 Months

کۆمپانی و ئەلۆنسۆ بۆ سێیەمجار رووبەڕوو دەبنەوە

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بەلجیکی یانەی بایرن میونشن و چابئی ئەلۆنسۆ راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بۆ جاری سێیەم رووبەڕوو دەبنەوە.

ئەم وەرزە پێشتر هەردوو راهێنەرە گەنجەکە دوو جاری دیکە بەرامبەر یەتری یارییان کردووە، لە قۆناخی یەکەمی بوندسلیگا هەردوولا 1-1 یەکسانبوون، کە لەو یارییە بایرن ٪70 کۆنتڕۆڵی تۆپی کردبوو، لە جامی ئەڵمانیاش ئەلۆنسۆ لە کۆمپانی بردەوە و کۆمپانی کردە دەرەوە.

کۆمپانی لەم وەرزەی بۆندسلیگا بەهێزترین هێلی هێرشبەر و بەرگری هەیە، لەکۆی 21 یاری بایرن 65 گۆڵی کردووە و تەنیا 21 گۆڵی لێکراوە، خاوەنی زۆرترین گۆڵ و کەمترین گۆڵلێکرانە لە خولەکە.

هاری کەین کلیلی باڤارییەکانە

هاری کەین لەم وەرزە کلیلی بایرن میونشنە، ئەو هێرشبەرە ئینگلیزییە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 29 یاری 29 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە و گۆڵکاری باڤارییەکانە.

هاری کەین لەم وەرزەی بۆندسلیگا بە تۆمارکردنی 21 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە، لە 19 یاری 21 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە، بەڵام لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەیاندا بەرامبەر لیڤەرکوزن لە 3 یاری گۆڵێکی کردووە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

بایەر لیڤەرکووزن: لوکاس هرادێکی، ئێدمۆند تاپسۆبا، جوناسان تا، مارتن هینکاپیێ، جێرمی فیمپۆنگ، گرانیت چاکا، رۆبێرت ئاندریخ، ئالیخاندرۆ گریماڵدۆ، فلۆریان فیرتز، ڤیکتۆر بۆنیفاس، ناتان تێلا.

بایرن میونشن: مانوێل نۆیەر، جۆسیپ ستانیشیچ، دایۆت ئۆپامیکانۆ، مین جای کیم، رافایل گوێرێرۆ، جۆشوا کیمیچ، لیۆن گۆرێتزکا، مایکڵ ئۆلیس، جەمال موسیالا، کینگسلی کۆمان، هاری کەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button