چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤیدیۆ؛ یەکەم کاردانەوەی ئەگوێرۆ دوای ئەوەی ریال مەدرید لە مان سیتی بردەوە

هاندەرانی ریال مەدرید زۆرترین ئیمۆجی مەقەسیان بۆ داناوە

Yariga App

یاریگا –

ئەگوێرۆ کە بەڵێنێکی سەیری دابوو ئەگەر ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی بباتەوە، دوای کۆتایی یارییەکە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی پێش یارییەکە گوتبووی:’ ریال مەدرید ناتوانێت بەسەر مانچێستەر سیتیدا سەربکەوێت، ئەگەر ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی بباتەوە بەڵێن بێت من گوونم دەبڕم’.

دوای یارییەکە کە ریال مەدرید 3-2 لە مانچێستەر سیتی بردەوە و لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە ریمۆنتادایان کرد، ئەگوێرۆ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی X ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا شوفێری فۆرمولایە و خۆی فێری شوفێری دەکات.

هەوادارانی ریال مەدرید زۆرترین ریپلەیان بۆ ئەو تویتەی ئەگوێرۆ کردووە، زۆربەی هەوادارانی ریال مەدرید ئیمۆجی مەقەسیان داناوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ بەڵێنەکەی پێش یارییەکە دابووی.

هەوادارێک لە کۆمێنت لەبارەی بەڵێنەکەی ئەگوێرۆ نووسیویەتی :’ئەگوێرۆ با زوو بۆ خۆی بڵێت مەبەستم هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بوو، بۆ ئەوەی بەڵێنەکەی دوابخات و تاوەکو هەفتەیەکی دیکە چاوەڕێ بکات بزانێت یاریی گەڕانەوە چۆن دەبێت’. یەکێکی دیکە نووسیویەتی :’بەهەردوو یاریی دەڵێت، لێیگەڕێن جارێک’.

هاندەرێکی دیکە بۆ ئەگوێرۆی نووسیوە :’نەکەی بەڵێنەکەت ببەیە سەر، بڵێ وامزانی رادیۆ بوو، خۆت نەجات بدە’. یەکێکی دیکەش نووسیویەتی :’من گوێم لێبوو گوتیان ئەوە کێشەی دڵی هەیە بۆ زوو وازی لە یاریکردن هێناوە، بەڵام بۆم دەرکەوت ئەم پیاوە کێشەی عەقڵی هەیە، ئەگینا کەس لە چامپیۆنزلیگ گرەوی لەسەر دۆڕانی ریال مەدرید کردووە؟!’.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لەبارەی بەڵێنەکەی ئەگوێرۆ نووسیویەتی :’وادیارە ئەگوێرۆ متمانەیەکی لە رادەبەدەری بە تیمەکەی گواردیۆلا هەبووە، پێشبینی نەکردووە مان سیتی لەناو یاریگای خۆی بدۆڕێت، بۆیە ئەو گرەوە گەورەی کردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگوێرۆ بەڵێنەکەی ناباتە سەر، چونکە ئەمە قسەیەی بۆ گاڵتە کردووە، بەڵێنەکەی و گرەوەکەی هەر بۆ خۆشی بووە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button