ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئێڤەرتن V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دواخراوی پرێمەرلیگدا و لە یاریی دێربی ئێڤەرتن میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:30 ئێڤەرتن لە یاریگای گوودیسن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول دەكات، لە میانی یاریی دواخراوی گەڕی 15ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

وا بڕیاری بوو بەڕوای 7مانگی 12ی ساڵی رابردوو یارییەكە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی خراپی كەش و هەواوە یاریی دێربی مێرسیساید دواخرا.

لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیانپێكردووە و پاڵێوراوێكی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكانە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 23 هەفتەی پرێمەرلیگ توانیویانە 17 یاریی ببەنەوە و 5 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.

بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.

لەبەرامبەردا ئێڤەرتن لە ماوەی رابردوودا شۆن دایچ راهێنەری یانەكەیان لە پۆستەكەی دوورخستەوە و دەیڤد مۆیس راهێنەری پێشووتری یانەكەیان لە جێگای دەستنیشانكرد.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە 23 یاریی شەش یاریی براوە بوون، هەشت یاریی یەكسان بوون و نۆ یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی شازدە دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئێڤەرتن بە بێ مانگالا، مەكنێڵ، برۆخا و كاڵڤێرت لوین رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا رێدز تەنیا لە تواناكانی جۆ گۆمێز و ئارنۆڵد بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئێڤەرتن

پیكفۆرد

ئۆبرەین، تاركۆوسكی، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ

لیندسترۆم، گارنەر، گویێ، ئێندیایێ

دۆكۆرێ، بێتۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

نونێز

بابەتی زیاتر

Back to top button