ئیسپانیاگرنگترین

ئاشکرا دەبێت؛ ریال مەدرید پارەی نییە بۆیە یاریزان ناگوازێتەوە؟

"ریال مەدرید ترسی دووبارە بوونەوەی کەیسە شکستخواردووەکانی هەیە"

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەدەست قەیرانی نەبوونی یاریزان دەناڵێنێت و فلۆرێنتینۆ پێرێزیش پارە خەرج ناکات.

لەم وەرزە یاریزانانی ریال مەدرید تووشی 33 پێکانی جۆراو جۆر بوون. ئێستا تیپەکە بێ بەرگریکار ماوەتەوە و پێنج بەرگریکاری سەرەکی بەهۆی پێکان دابڕاون.

سەرەڕای ئەوەش فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە ئامادە نەبوو لە مێرکاتۆی زستانە هیچ یاریزانێک بگوازێتەوە، رۆژنامەی ئاس هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

دانیال ئێڵ پێینادۆ، سەرنووسەری رۆژنامەی نوسیوییەتی؛

ریال مەدرید نایەوێت پارە بەهەدەر بدات. نایانەوێت هەمان کەیسی ماریانۆ دیاز و لوکا یۆڤیچ دووبارە ببێتەوە، مێرێنگی دەیەوێت یاریزانی متمانەپێکراو بەشێوەی ئازاد یاخود نرخێکی گونجاو بگوازێتەوە و هاوشێوەی رابردوو سەرکێشی بە خەرجکردنی پارەی زۆر ناکەن.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی مێنا هەمان بۆچوونی هەیە و نوسیوییەتی؛

ریال مەدرید پارەی هەیە خەرجی بکات، بەڵام نایەوێت پار بەفیڕۆ بدات. ریال مەدرید لە ساڵانی رابردوو داهاتێکی باشی کۆکردووەتەوە، بەڵام نایانەوێت نرخێک لە سەرووی نرخی بازاڕ بە هیچ یاریزانێک بدەن و زیان بە خەزێنەی یانەکە بگەیەنێت. ئانچێلۆتی دەیویست گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێک واژۆ بکەن. بەڵام پێرێز لەگەڵ بیرۆکەکە نەبوو، داواکەی رەتکردەوە.

ریال مەدرید دەیویست لە هاوینی داهاتوو بە بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ ئالفۆنسۆ دەیڤز واژۆ بکات. بەڵام بەرگریکارە کەنەدییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە و مەدریدییەکانی بێهیوا کرد.

ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد ئامانجێکی دیکەی مێرێنگییە، بەرگریکارە ئینگلیزەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام هیچ گرێنتییەک نییە هاوشێوەی دەیڤ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێنەکاتەوە و گورزێکی دیکەی گەورە بەر یانە ئیسپانییەکە نەکەوێت.

ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد

بابەتی زیاتر

Back to top button