یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی دووەمی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو لیڤەرپوول میوانداری تۆتنهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاری
لە یاری چووندا تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا بە تاكە گۆڵێكی لوكاس بێرگڤاڵ شكستی بە لیڤەرپوول هێنا.
براوەی یارییەكەی تۆتنهام و لیڤەرپوول لە یاریی كۆتاییدا بەرامبەر نیوكاسڵ یونایید یاریی دەكات.
لیڤەرپوول لە قۆناخی پێشوودا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە ساوسامتن هێنا و تۆتنهامیش بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە.
رێدز وەرزێكی نایاب بەڕێدەكات و بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە، لە چامپیۆنزلیگیش بە پلەی یەكەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
لە بەرامبەردا تۆتنهام وەرزێكی خراپی هەیە و لە ریزبەندی چواردەیەمی پرێمەرلیگە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارنە سڵۆت بە بێ ئالێكساندەر ئارنۆڵد و جۆ گۆمێز رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا تۆتنهام بە بێ جەیمس مادیسن، جۆنسن، سۆلانكی، بێنتانكور، دەیڤس، ئۆدۆبێرت، رۆمێرۆ، یودۆگی، ڤان دی ڤێن، ڤیكاریۆ و وێرنەر رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس
گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام
كینسكی
پۆرۆ، دانسۆ، گرەی، سپێنس
بێسووما ، بێرگڤاڵ
كۆلۆسێڤسكی، سار، سۆن
ریچارلیسن