ئه‌مریکاگرنگترینیاریگا

وێنە و ڤیدیۆ؛ لە نیویۆرک بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پەیکەرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نمایشکرا

ساڵانە لە نیویۆرک ئەم کارە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لە نیویۆرک بە ئامادەبوونی هەزاران هەوادار بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی، پەیکەرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆیان لە گۆڕەپانی تایم سکوێر نمایشکرا.

بەبۆنەی ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەمەنی گەیشتە 40 ساڵ، لە گۆڕەپانی بەناوبانگی تایم سکوێر لە نیویۆرک پەیکەرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نمایشکرا و پەیکەرەکە بەناو شەقامەکانی نیویۆرک دەسوڕێنرایەوە و هەوادارانی دۆن وێنەیان لەگەڵ پەیکەرەکە دەگرت، کە دۆن درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵی پۆشیوە و هەزاران هەواداری پاشا لەو گۆڕەپانە ئامادەن و بەیەکەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

پەیکەرەکەی دۆن خرابووە سەر پیکابێک و لەسەر پیکابەکە جێگیرکرابوو، کە رۆناڵدۆ لە پەیکەرەکە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵی پۆشیوە و پەنجەی خستووەتە سەر دەمی و داوای بێدەنگی کردووە.

سێرجیۆ فیورناردی پەیکەرتاشی بەناوبانگی ئەمریکی پەیکەرەکەی دۆنی دروستکردووە کە پەیکەرەکە 12 پێ بەرزە و لە بڕۆنز دروستکراوە.

The crowd banged drums, sang songs and chanted "Siu" throughout the celebration.

ئەمە یەکەمجار نییە لە نیویۆرک لەو گۆڕەپانە لە یادی رۆژی لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەوادارانی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە ئەم کارە دەکەن، لە ساڵانی رابردووش هەوادارانی دۆن لەو گۆڕەپانە هەمان چالاکییان کرد.

دوێنێ چوارشەممە (5ـی فێبرایەر/شووباتی 2025) یادی رۆژی لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەی یانەی نەسڕی سعوودی تەمەنی بووە 40 ساڵ.

Image

Image

Image

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button