ئیتاڵیا

بیۆلی: پێوویستە باشترینەكان پێشكەش بە میلان بكەین

یاریگا: ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی باس لەوە دەكات كە ئاستی یاریزانەكانی بە دڵ نەبووە لە یاریەكەیان بەرامبەر بریشیا.

لە میانەی یاریەكانی گەڕی 24ی خولی ئیتاڵی میلان توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی خاوێن لە بریشیا بباتەوە.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەیان ووتی: دەمانتوانی بە شێوەیەكی باشتر یاری بكەین، بەڵام ئێستا شوێنی خۆمان دەزانین و دۆخەكەمان باشتر دەكەین.

هەروەها ووتیشی: پێوویستمان بەوەیە خۆمان باشتر بكەین، ئەنجامەكان دڵخۆشكەرن بەڵام پێوویستە لایەنی هونەری وتەكتیكیش بەرەو پێشەوە ببەین.

بەردەوام بوو ووتی: بێگومان زلاتان ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە باشبوونی ئەنجامەكانمان، ئەو توانا و هێزی پێ بەخشین، بەڵام یانەكەمان بە تەواوی باشتر بوو دوای شكستەكەمان بەرامبەر ئەتلانتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button