بۆرسەی یانەی هەولێر؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
لیستی یاریزانە هاتووەکان و رۆیشتووەکان و گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکانی هەولێر

یاریگا –
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
هەولیر لە مێرکاتۆی زستانە تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی نوێ واژۆکردووە، یانەکەی قەڵاومنارە گرێبەستی لەگەڵ فڕانک سێدریک هێرشبەری کامیرۆنی یانەی گەرمە واژۆکرد کە هاوینی رابردوو نەیتوانی لە زاخۆوە بیگوازێتەوە ریزەکانی.
هەولێر لەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ سێ بەرگریکار واژۆ کردووە، حەیدەر ئەحمەد لە حدوود و هالیسۆن فێرناندێز لە بۆلیڤیا و عەباس یاسین لە نەورۆزەوە پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێرەوە دەکەن.
زەردپۆشەکان تاوەکو ئێستا دەستبەرداری چوار یاریزانی یانەکەیان بوون، بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستی بیلال عیفە و کۆڵن ئاندرسن و محەمەد موحسین و دیدار غازییان هەڵوەشاندەوە.
هەولێر نزیکە گرێبەست لەگەڵ سۆمەر ماجد ناوەڕاستکاری پێشووی مینا و رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق واژۆ بکات، یانەکەی پایتەخت دەستبەرداری دانا کامەران هێرشبەری یانەکەی دەبێت و ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە ریزەکانی پێشمەرگەی سلێمانی.
یاریزانە هاتووەکان: فڕانک سێدریک (گەرمە)، حەیدەر ئەحمەد (حدوود)، هالیسۆن فێرناندێز پادیلها (رۆیال پاری بۆلیڤی)، عەباس یاسین (نەورۆز).
یاریزانە رۆیشتووەکان: بیلال عیفە، کۆڵن ئاندرسن، محەمەد موحسین، دیدار غازی (گازی باکوور).
گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکان: رێبین سولاقا، سۆمەر ماجد.