بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
کەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خوولە گەورەکانی جیهان دادەخرێت؟
تەواوی وردەکارییەکان لەم بابەتەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بزانە

یاریگا –
تاوەکو ئێستا چارەنووسی چەندین یاریزان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەم زستانە چەند رۆژێکی کەمی ماوە و دادەخرێت.
هەر وڵاتێک، بەپەشتن بەستن بەکۆمەڵێک پێوەر، وادەی دیاریکراوی بۆ گواستنەوەی یاریزانان داناوە و مەرج نییە هەمووی وەکو یەک بێت.
کاتژمێر 00:00ی نیوەشەوی رابردوو، دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە سعوودیە داخرا و ئیتر دەوڵەمەندەکانی سعوودیە توانای گواستنەوەی ئەستێرەکانیان تاوەکو هاوینی داهاتوو نییە.
مێرکاتۆی زستانە لە ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی دووشەممە دادەخرێت. کەچی بازاڕی گواستنەوەی عێراق کاتژمێر 00:00 نیوەشەوی پێنجی ئەم مانگە دادەخرێت.
کەی بازاڕی گواستنەوەکان لە خوولە دیارەکانی جیهان دادەخرێت؟
- ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا – 3ی فێبرایەر
- پۆرتوگال و هۆڵەندا – 11ی فێبرایەر/شوبات
- ئوسترالیا – 12ی فێبرایەر/شوبات
- چین – 18ی فێبرایەر/شوبات
- پۆڵەندا و کۆماری ئایرلاند – 22ی فێبرایەر/شوبات
- بەڕازیل – 28ی فێبرایەر/شوبات
- ئوکراینا – 11ی مارس/ئادار