سانتۆس لەگەڵ یاریزانێکی یوڤێنتوس لە گفتوگۆدایە

یاریگا –
یانەی سانتۆس سەرقاڵی کۆکردنەوەی یاریزانە ئەزمووندارەکانی ئەوروپایە لە ریزەکانیدا و، پاش رێککەوتنی لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا ئێستا لەگەڵ یاریزانێکی یوڤێنتوس گفتوگۆی سازداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سانتۆس گەشتووەتە ئاستی پێشکەوتوو لە گفتوگۆکانیدا بۆ گواستنەوەی ئارسەر میلۆی یاریزانی ئێستای خانمە پیرەکە.
رۆمانۆ زانیوشیەتی کە رێککەوتنی یانە بەڕازیلیەکە و ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی تێدایە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ، خودی یاریزانە بەڕازیلیەکەش کراوەیە بۆ ئۆفەرەکەی سانتۆس.
ئارسەر کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، وەک ناوەڕاستکارێکی لێهاتوو لە ریزەکانی گرێمیۆی وڵاتەکەی خۆی بە ئەوروپا ناساند. یانەی بارسێلۆنا لە ساڵی 2018 گواستیەوە ریزەکانی بەڵام نەیتوانی لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندابێت. دوو ساڵ دواتر فرۆشتی بە یۆڤی. لە ریزی ئەو یانە ئیتاڵیەش بەخواستن نێردرایە دەرەوە بۆ یانەکانی لیڤەرپوول و فیورێنتینا.