
یاریگا –
مەترسی هەیە بڕیاری تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ هەڵبوەشێنرێتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لالیگا دژی بڕیارەکەن.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تانە لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای وەرزش دەدات، کە بڕیاریدا ناوی دانی ئۆلمۆ وەکو یاریزانی بارسێلۆنا لە لالیگا تۆمار بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا دژی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای وەرزشە و ئەویش داوا دەکات بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە و ناوی ئۆلمۆ لە لیستی یاریزانانی خولەکە دەربهێنرێت.
بەهۆی یاسایی دارایی خاوێن، بارسێلۆنا لە سەرەتای وەرزەوە کێشەی لە تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ یاریزانی نوێی یانەکە هەبوو، بارسا چەند جارێک هەولێدا ناوی ئەو یاریزانە تۆمار بکات، بەڵام کۆمەڵەی لالیگا رەتیکردەوە، تا دواجار ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا رەزامەندیی دا ناو ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە للایگا تۆمار بکرێت.