
یاریگا –
باشترین راهێنەری مانگ لە لالیگا دەستنیشانکرا و هیچ کام لە راهێنەری یانە زلهێزەکانی ئەو خولە چانسی بردنەوەی خەڵاتەکەیان نەبوو.
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، خۆسێ بۆردالێسی راهێنەری خیتافی توانی وەک باشترینی مانگی یەنایەر لە خولی ئیسپانی دەستنیشانبکرێت.
💙 ¡Qué gran mes, 𝐏𝐀𝐏𝐀́!
👔 José Bordalás es el 𝐄𝐍𝐓𝐑𝐄𝐍𝐀𝐃𝐎𝐑 𝐃𝐄𝐋 𝐌𝐄𝐒 de enero en #LALIGAEASPORTS.
#LALIGACOACHOFTHEMONTH | @MicrosoftES#PREMIOSLALIGA— LALIGA (@LaLiga) January 27, 2025
بواردالێس لە 5 یاریی لەو مانگەدا توانی چوار بردنەوە و یەکسانبوونێک تۆماربکات. کە یەکسانبوونەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بوو.
کابەرەکانی بۆردالێس بۆ خەڵاتەکە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید و بۆرخا خیمینێزی راهێنەری لیگانێس بوو.
یانەکەی خۆسێ دوای 21 هەفتە لە یارییەکانی خولی ئیسپانی، بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی 14 دێن. یاریی داهاتووشیان شەممەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر سێڤییایە.