ئیسپانیا

ئیناکی پێنا بە بڕیارەکانی هانسی فیلک نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

ئیناکی پێنای گۆڵپارێزی بارسێلۆنا زۆر دڵتەنگە بە بڕیاری هانسی فلیک و دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ.

پێکانەکەی تێر شتیگن وایکرد بەخێرایی بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا بە دوای شوێنگرەوەیەکدا بگەڕێن و گرێبەستیان لەگەڵ چێزنیدا واژۆ کرد کە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتوس بڕیاریدابوو ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات بەڵام لەدوای ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە.

بەڵام ئاستی باشی پێنا لە پارێزگاریکردنی گۆڵی بارسا بووە هۆی ئەوەی فلیک بڕیارەکەی بگۆڕێت، گۆڵپارێزەکەش دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخسا تواناکانی خۆی پیشان بدات و وەک گۆڵپارێزی یەکەمی پێکهاتەی بارسا لە نیوەی یەکەمی وەرزدا یاری بکات.

بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا بارودۆخ گۆڕا، چێزنی لە یارییەکانی جامی سوپەر ویارییەکی چامپیۆنزلیگ لە پێکهاتەی فلیک دابوو، ئەمەش دەریخست کە بۆ یاریکردن لەگەڵ بارسا بە تەواوی ئامادەیە، هەروەها لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ڤالێنسیا لە لالیگا لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی کرد، ئێستا رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت کە ئەم رووداوە پێنای دڵتەنگ کردووە.

بڕیاری فلیک بۆ دانانی ئەم گۆڵپارێزە لە کورسی یەدەگ دڵتەنگی کردووە. تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لە راهێنەرەکە لەسەر ئەو بابەتە وەرنەگرتووە و هەست دەکات بڕیارێکی لەو شێوەیە هیچ هۆکارێکی وەرزشی لە پشت نییە. فلیک پێشتر بە ئاشکرا رایگەیاندبوو کە پێنا تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە گۆڵپارێزی یەکەمی بارسێلۆنا و تەنها ئەگەر هەڵەیەک بکات لە پێکهاتەکە دووردەخرێتەوە.

فلیک سەبارەت بە یاریی پیکردنی چیزنی بە رۆژنامەنووسی پێگەی ئاسی گوت:

تاوەکوو ئێستا بڕوامان بە چێزنی هەیە، تێدەگەم بارودۆخ بۆ پێنا ئێستا باش نییە، بەڵام لە دوای کۆبوونەوەکانمان بڕیارماندا بەڕامبەر ڤالێنسیا چێزنی یاریی بکات، هەرشتێک بۆ تیپەکە پێویست بێت ئەوی دەکەین.

سەرەڕای ئەم دۆخە و ئەو بێزارییەی کە هاتۆتە ئاراوە، پێنا هێشتا بڕیاریداوە تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و بەنیازە لە هەموو کاتێک زیاتر کار بکات بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە گۆڵدا بۆ بارسێلۆنا بەدەستبهێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button